|
زانستی خاك
دانه‌وێڵه و په‌روه‌رده‌ی ڕووه‌كه‌كان
له‌م
سایته‌دا ده‌توانی زانیاری به‌ده‌ست بێنی له
باره‌ی (خاك و دانه‌وێڵه و په‌روه‌رده‌كردنی
ڕووه‌كه‌كان) ئه‌ویش به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك خولی
ڕاهێنان كه له لایه‌ن زانكۆی ولایه‌تی
واشنتۆن پێشكه‌ش ده‌كرێت ، له پڕۆژه‌یه‌كی
تایبه‌تی IAER ی
ئه‌مریكی كه به‌سه‌ر په‌رشتی زانكۆی تكساس
به‌رێوه ده‌چێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ
بوژاندنه‌وه‌ی ڕێنمایی كشتوكاڵی له كوردستان
و عێراقدا .
یه‌كه‌م خول له‌م زنجیره خوله‌ی تایبه‌ت به
زانیاری خاك له لایه‌ن زانكۆی ولایه‌تی
واشنتۆن ئه‌نجامدرا به ناونیشانی
"دیزاینكردنی توێژینه‌وه‌كان و كشتوكاڵ كردن
له ناوچه گه‌رمه‌كان" كه له سه‌نته‌ری
ICARDA له سوریا
بۆ كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
ئه‌نجامدار له كانونی دووه‌می ساڵی
2008 .
تیمی به‌شداربووی زانكۆی واشنتۆن پێك هاتبوون
له :
|
 |
 |
 |
 |
|
ریتا ابی غانم،
قوتابی خوێندنی باڵا
به‌شی زانستی خاك و دانه‌وێڵه
زانكۆی واشنتۆن |
كفن میرفی،
په‌روه‌رده‌كردنی ڕووه‌كه‌كان
به‌شی زانستی خاك و دانه‌وێڵه
زانكۆی واشنتۆن
|
ریجارد ت كونیج،
توێژه‌ری خاك یاریده‌ده‌ری پسپۆری
ڕێنمایی
به‌شی زانستی خاك و دانه‌وێڵه
زانكۆی واشنتۆن |
كریس بانكوك،
به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه
گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
زانكۆی واشنتۆن |
خۆشحاڵ ده‌بین وه‌ك سایتی كشتوكاڵ بۆ كۆرد له
ڕێگای ئه‌م به‌شه تایبه‌تیه كه ته‌رخان
كراوه بۆ زنجیره خوله‌كانی زانستی خاك "
هه‌موو ئه‌م سه‌رچاوه و وانانه‌ی كه له
خوله‌كاندا پێشكه‌ش به به‌شداربوان ده‌كرێت
لێره‌دا بڵاوی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
كادێرانی بواری كشتوكاڵ بتوانن سوود له
سه‌رچاوه‌كان وه‌رگرن . |